ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: حەواڵەی مانگانەی کرێکارانی بیانی دەگاتە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار

ئابوری
  • 31-03-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد- INA
    ئەمرۆ یەک شەممە مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: کە دەستمایەیی ناردنی مانگانەی کاری بیانی لەعێراق دەگاتە 200 ملیۆن دۆلار.
    ووتیشی :- خواست لەسەر هێزی بیانی لە وڵاتدا دوو ئاراستەی جیاوازی گرتۆتەبەر: (پسپۆری و لێهاتووی)بەو پێیەی بوونی لە بواری بەرهەمهێناندا دەبێتە هۆی زۆرترین بەهای زیادکراوی ئابووریی نیشتمانی، وەک پسپۆڕان و ڕاوێژکاران کە لە کۆمپانیا بەرهەمدارەکاندا کاردەکەن یاخود ئەندازیاری و کاری بانکی و ژمێریاری یان لە کەرتەکانی پیشەسازی و نەوت و بیناسازی، ئەوە جگە لە کرێکاران کە لە کەرتی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی و هەندێک جومگەی پزیشکی کاردەکەن .
    ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیران دەشڵێت :- کرێکارانی ئەم کەرتانە لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان و گەشەپێدان ڕۆڵێکی کارا دەگێڕن و پێدانی حەقدەستەکانیان هاوتایە لەگەڵ زەحمەتی و کارایی بەرهەمهێنان،هەروەک بارگرانی لەسەر جولەی کار دروست ناکات لە حیسابی پارەی عێراق یان ئابووری نیشتمانی.
    راشیگەیاند کە ڕەوتی دیکە (کرێکاری بیانی ناشارەزا)یە،کە بەراستی بارگرانی بۆ وڵات دروستکردوە،ئەوانیش لەوانەن  کە لە  خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان کاردەکەن،ئەوانە داهاتێکی نەختینەی گونجاو وەردەگرن کە  زیاترە لە وڵاتەکانی خۆیان کە  زۆربەیان تێکەڵەیەکن لە ئاسیا و ئەفریقا و هەندێک وڵاتی دراوسێوە.
    هەروەک ووتیشی : ژمارەی کرێکارانی بیانی لە زیادبووندایە، و زۆربەیان بە شێوەیەکی نایاسایی هاتونەتە ناو وڵاتەوە، ئەمەش پێچەوانەی سیستەمی یاسایی وڵاتە، هەروەک بوونی ئەوان  پەرتبوون پێکدەهێنێت، کە  کێبڕکێیە لەسەر حیسابی کاری نیشتمانی،ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تواناو سەرچاوەکانی وڵات.
    لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: حەواڵەی مانگانەی کرێکارانی بیانی لە 200 ملیۆن دۆلار کەمتر نییە، ئەوە جگە لە تێچووی مانەوە و ژیانیان کە هاوشێوەی ئەو بڕە پارانەیە کە حەواڵە دەکرێت.