بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار ، لە بەغداد ئامادەی قەداسێکی تایبەت بە جەژنی پیرۆزی قیامە بوو، کە کاتدرائیەی قەدیس یوسف رێکیخستبو.
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا ڕایگەیاندوە:- لەو رێوڕەسمەدا سەرۆك کۆمار وتەیەکی پێشکەشکرد و پیرۆزبایی جەژنی قیامەی لە مەسیحییەکان کرد و ئومێدی ئاشتی و چاکە و خۆشەویستی بۆ خواستن.
هەر بەپێی بەیاننامەکە:سەرۆك کۆمار دوپاتیکردەوە،کە گەلی عێراق بەهۆی رژێمی تۆتالیتاری و تاقمی تیرۆریستی و تاوانەوە، بە هەلومەرجی سەختدا تێپەڕیوە،هەربۆیە داوای یەکگرتوویی نیشتمانی و یەکێتی گەلی کرد لەسەر بنەمای بەهاکانی خۆشەویستی و دادپەروەری و یەکسانی.