جێبەجێکردنی چوارەمین ئۆپەراسیۆنەکانی وەعدولحەق لە قەزای تارمیە راگەیەندرا

ئەمنی
  • 31-03-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی حەشدی شەعبی، جێبەجێکردنی چوارەمین ئۆپەراسیۆنی “وەعدی و لحەقیان" لە قەزای تارمیە ڕاگەیاند.
    دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،
    تیایدا هاتووە:لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدا،بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بە بەشداری سوپا و هێزە ئەمنییەکان و یەکە ئەمنییەکان و حەشد،چوارەمین ئۆپەراسیۆنی "وەعد و لحەقی "لە قەزای تارمیە لە باکووری بەغدا ڕاگەیەندرا.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچە مەترسیدارە ئەمنییەکان،بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی بەدواداچون و پاککردنەوەی بەرفراوان بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستان و لەناوبردنی حەشارگەکانیان و سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.