بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای ناوەندیی تاوانەکان سزای دوو ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر کەسێک کە بەپێچەوانەی یاسا مامەڵەی هاوڵاتیانی لە فەرمانگەی باری کەسیەتی کەڕادەی رۆژ هەڵات بەپارە جێ بەجێکردوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی،تیایدا ئاماژەی بەوەکرد:-تۆمەتبارەکە بڕە پارەیەکی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە لە بەرامبەر تەواوکردنی مامەڵەکانیان بە شێوەیەکی نایاسایی و بە ڕێککەوتن لەگەڵ تۆمەتبارانی دیکە،کە لە فەرمانگەی باری کەسیەتی کەڕادەی ڕۆژهەڵات کاریانکردوە.
بەپێی بەیاننامەکە: تۆمەتنار بەپێی بنەمای بڕگەکانی مادەی ٣٠٨ی یاسای سزادان دەستگیر کراوە و مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.