بەغداد-INA
ڕۆژی یەکشەممە،بانکی ناوەندی،زیادکردنی قەبارەی قەرز و پێشینەکانی کە لەلایەن بانکە عێراقیەکانەوە دەدرێت ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بانکی ناوەندی عێراقی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویوتی،تیایدا هاتووە :- قەبارەی ئەو قەرز و پێشینانەی کە لەلایەن ئەو بانکانەی لە عێراق کاردەکەن دراوە ، بڕی (60.8) ترلیۆن دینار بووە، بە ڕێژەی (17%). ) لە ساڵی 2023،هەروەک لە ساڵی 2022 (51).9 ترلیۆن دیناربووە بە ڕێژەی 12%،هەروەها لە ساڵی 2021 قەرز و پێشینەکان بریتی بوە لە 46.1 ترلیۆن دینار، بە ڕێژەی 7%.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە :- بانکی ناوەندی جەخت لە گرنگی قەرز و پێشینەکان دەکاتەوە،کە لە هۆکارە گرنگەکانی بوژاندنەوەی ئابووری ناوخۆیین.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات