بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،پیرۆزبایی جەژنی قیامەی لە مەسیحیەکان کرد، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بۆنەیە دەرفەتێکە بۆ ڕەتکردنەوەی جیاکاری وتوندڕەوی و تیرۆر و گەندەڵی،لە پێناو عێراقێکی بەهێز و ئاوەداندا.
مەندەلاوی لە تویتەکەیدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ڕایگەیاند: بەبۆنەی جەژنی قیامە جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی رۆڵەکانمان لە ئایینی مەسیحی لە عێراق و کریستیانەکانی بەشەکانی دیکەی جیهان دەکەین.
مەندەلاوی ڕاشیگەیاند:کە بەو بۆنەیەوە بەدەرفەتی دەزانێت کە دەستخۆشی لە ڕۆڵ و بەشداری ئەم پێکهاتە ڕەسەنە بکات، هاوشان لەگەڵ تەواوی پێکهاتەکانی دیکە، لە بونیادنان و گەیشتن بە سەقامگیری و ئاسایش بۆ وڵاتەکەمان.
جەختیشی لەوە کردەوە کە لەو کەش و هەوا ئیمانیەدا و لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی برا مەسیحییەکانمان،دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی خۆشەویستی و لێبوردەیی و ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان ڕۆڵەکانی عێراق، هەروەها دەرفەتێکە بۆ ڕەتکردنەوەی جیاکاری و توندڕەوی و تیرۆر و گەندەڵی لە پێناو عێراقێکی بەهێز و ئاوەدان.