هەولێر -INA
بە بۆنەی هەردوو جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی بابلی-ئاشوری (ئەکیتۆ)"قوباد تاڵەبانی"جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحیەکانی کوردستان و عێراق دەکات و هیوای رۆژانێکی پڕ لە خۆشی و ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی,تیایدا "قوباد تاڵەبانی " جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هەردوو جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی بابلی - ئاشوری (ئەکیتۆ) ئاڕاستەی کریستیانەکان دەکات کەئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :-
بە بۆنەی هەردوو جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی بابلی - ئاشوری (ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی کوردستان و عێراق دەکەم و هیوای رۆژانێکی پڕ لە خۆشی و ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازم.
هەرێمی کوردستان هەمیشە لانکەی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە. بۆنە ئاینی و کلتورییەکانی هەموو پێکهاتەکانیش دەرفەتێکی گرنگن بۆ قوڵکردنەوەی ئەم گیانی پێکەوەژیان و برایەتییەیە.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران