بەغداد-INA
"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت و سەید " عەمار حەکیم "سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی جەختیان لە دیالۆگ بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پاڵپشتی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی خزمەتگوزارییەکاندا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئێوارەی شەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،لە نوسینگەی خۆیدا لەگەڵ سەید "عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،تاوتوێی کۆمەڵێک مەلەف و بابەتی گرنگیان کرد .
بەپێی بەیاننامەکە :- لە میانی دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی ساسی ناوخۆیی وڵات کراو ،بۆچون و پێشنیاز لەسەر پرسە نیشتمانییەکان ئاڵوگۆڕکران، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی دیالۆگ لەنێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی رۆڵی پەرلەمان لە هەوڵەکانی یاسادانان و چاودێریکردنی.