بەغداد-INA
"باسم عەوادی"وتەبێژی حکومەت،ئاشکرایکرد کە ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەی دوو هەفتەدا خشتەی بودجە پەسەند دەکات.
عەوادی لەمیانی بەرنامەی "واجب الصراحة" ی کەناڵی عێراقییە نیوز ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەری گرتوە ، ڕایگەیاند :- کە ئەنجوومەنی وەزیران لە ماوەی دوو هەفتەدا خشتەی بودجە پەسەند دەکات .
ئاماژەی بەوەشکردووە کە موچە بە تەواوی زامنکراوە.
ڕاشیگەیاند :- کە یەکشەممە وەزیری دارایی دەست دەکات بە ڕێکارەکانی ناردنی بودجە بۆ پارێزگاکان.
روونیشیکردەوە :- کە خرجی مووچە گەیشتۆتە 69 ترلیۆن دینار.
"عەوادی " ووتیشی :- جوڵەیەکی گەورەی کۆمپانیا عەرەبی و بیانییەکان بەئاراستەی عێراق هەیە، هەروەک هەفتەی داهاتوو چوارەمین کۆبوونەوەی لیژنەی عێراقی-ئەمریکی بەڕێوەدەچێت .
ئەوەشی خستەروو :- کە پەیوەندی لەگەڵ گەنجینەی ئەمەریکا نەوەستاوە، و هەنگاو دەنێین بەرەو پەرەپێدانی کاری بانکی لە عێراق.