هەولێر-INA
ئەمرۆ شەممە ، بەبۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحیەکان"نێچیرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی گەرمیان لێدەکات و دەخوازێت ئاشتی باڵ بەسەر جیهاندا بکێشێت .
سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا پەیامێکی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان لەخۆ گرتوە بەبۆنەی جەژنی قیامە ، کەئەمەی خوارەور دەقەکەیەتی :-
جه‌ژنى قيامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سيح (سڵاوى خواى لێبێت) به گه‌رمى له هه‌موو هاووڵاتيانى مهسيحيمان له كوردستان، عێراق و جیهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى جه‌ژنێكى ئاسووده‌يان بۆ ده‌خوازم، هيوادارم خۆشى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ئاشتى باڵ به‌سه‌ر ته‌واوى جيهان و مرۆڤايه‌تيدا بگرێت.
له‌م جه‌ژنه پيرۆزه‌دا دووپات دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به وڵاتى فره‌كولتوورى و پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو ئايين و نه‌ته‌وه‌كانى ده‌مێنێته‌وه و له‌مپێناوه‌دا له كار و هه‌وڵ و كۆششمان به‌رده‌وام ده‌بين.
با ئه‌م جه‌ژنه پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌تى پته‌وكردنى برايه‌تى و يهكڕيزى و تهبايى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستاندا و پێكه‌وه به گيانى بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش، ئه‌ركه‌كانمان به‌رامبه‌ر به وڵات و پاراستنى مافه‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ين و ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ داهاتوويهكى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان كار بكه‌ين.
جه‌ژنى قيامه له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/30