هەولێر -INA
ئەمڕۆ شەممە"مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە "ئەلینا رۆمەناوسکی " باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لەمیانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگی ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدرالی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشڤەچوونەکانی پڕۆژەی ( هەژماری من ) کرا.
بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە :- سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆیە ناکرێت چیتر مافەکانی پێشێل بکرێت کە لە دەستووردا زۆر بە ڕوونی دانیان پێدا نراوە.
وەک بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت ئاماژەی پێداوە :- باڵیۆزی ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستوور دەربڕی .
هەروەک تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لەوبارەیەوە وەک بەیاننامەکە خستۆتیەروو :- سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختی کردەوە کە ئێمە دوو ساڵە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەین و ئێستاش لەگەڵ هەڵبژاردنێکی یاسایی و شەرعی و دەستوورین کە لە هەلومەرجێکی ڕەوا و پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت.
هەروەک هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی لە بەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنن
ئهنجوومهنی نوێنهران دانیشتنی خۆی دواخست