بەغداد -INA
ئەمرۆ شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆی عێراق،ڕێنماییدا بە لێکۆڵینەوە لە کوشتنی دوو هاووڵاتی و بریندار کردنی کەسانی دیکە لە بابل.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- دوای ئەوەی زانیاری هەبوو کە کەسێک لە پارێزگای بابلەوە بە هەوڵی کوشتنی کەسێک لەبەردەم بانکێکدا لە پارێزگاکە،دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کرد بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی تاوانەکە، ئەو تۆمەتبارەشی کە تەقەی کرد بەرووی پۆلیس و هەڵات بەڵام پۆلیس دوای کەوت ، و تەقە لەنێوان تۆمەتبار و مەفرەزەیەکی هێزەکانی پۆلیس ڕوویدا، کە لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- وەزیری ناوخۆ ڕێنماییدا بە گرتنە بەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر بە مەفرەزەکە و تۆمەتباران، هەروەها لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە ڕەوانە بکرێت ، بۆ زانینی هۆکاری درووستبونی ئەو دۆخە کە قوربانی و برینداری مەدەنی لێکەوتۆتەوە.