بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، ڕێژەی وەبەرهێنان لە غازی نیشتمانی بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە (1916) مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا.
عیزەت سابر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری غاز لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-وەزارەت داخوازی خێراترکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی غاز و وەستاندنی سووتاندن دەکات بۆ وزەی بەسوود کە وێستگەکانی کارەبا و هەموو پیشەسازییەکانی پەیوەست بەوەوە دابین دەکات، بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا:-کەرتی وەبەرهێنان لە غازدا گەشەکردن و زیادبوونی بڕی وەبەرهێنانی بەخۆیەوە بینیوە.
هەروەک بڕی وەبەرهێنراوی غاز زیاترە لە (1916) مەتر سێجا بووە لە ڕۆژێکدا، کە زیاتر لە (61%)ی بڕی غازی بەرهەم هێنراو، کە دەکاتە (3120) ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لەڕۆژێکدا.
عەزەت سابر لەبەیاننامەکەدا ئەوەشی خستۆتەروو :- کە دابینکردنی پێداویستی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و دامەزراوە پیشەسازییەکان و هیتر بە غازی وشک بە بڕی (1450) مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا، ئەوە لەکاتێکدایە کە بڕی بەرهەمی نیشتمانی غازی شل گەیشتۆتە (6675) تۆن لە ڕۆژێکدا.
بریکاری وەزاروت پێشبینی ئەوەشدەکات:- کە بڕی نوێ غاز بۆ ئاستی بەرهەمی نیشتمانی لەمساڵدا زیاد بکرێت، دوای تەواوبوونی ژمارەیەک پڕۆژە لە باشووری عێراق.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات