بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،دەستەی گشتی بەنداوەو خەزانەکانی،سەر بە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ڕایگەیاند: یەدەگی ئاو لە بەنداوەکانی موسڵ و دۆکان و دەربەندیخان،و حەمرین، و ئاستی ئاو لە هوارەکان بۆ 50% زیادی کردووە.
"عەلی ڕازی " بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بەنداوەکان لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو بارانبارینەی ئەم دواییە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە باکوورەوە بۆ باشوور باریوە،و لە پارێزگای دهۆکیش گەیشتە لوتکەو لافاوەی لە ناو شارەکان و هەروەها لە دۆڵەکاندا دروست کرد،ئەو بڕە زۆرەی باران بویە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوی موسڵ. هەروەک ئەو بارانەی کە لە بەشی پێشەوەی بەنداوەکە باریبوو بەکارهێنرا و ئاراستەکرا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوی موسڵ.
ڕازی ووتیشی:- وەزارەت پلانێکی سێ لایەنەی هەیە بۆ سوود وەرگرتن لە بارینی بەخوڕ، کە بریتییە لە بەرزکردنەوەی کۆگاکردنی ئاو، و ئەمەش بە باشی بەدەست هاتووە بە بەراورد بەو بۆشاییە گەورەیەی هەڵگرتن کە کاریگەری وەرزە کەمەکانی ڕابردووی لەسەر بوو، و دڵنیابوون لە ئاودێری تەواو بۆ وەرزی زستان لە ئەنجامی بارانبارین لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و دڵنیابوون لە ئاودێری تەواوەتی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان وای لێکردووین کەمکردنەوەی دەردانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە بەنداوەکانەوە،چونکە پێویست بە بەردانەوەی بڕێکی زۆر ناکات، و ئەمەش هۆکارێکی ئەرێنییە لە زیادکردن و بەرزکردنەوە و پاراستن و گلدانەوەی ئاو.
لە درێژەی قسەکانیدا ڕازی ووتیشی :- لایەنی سێیەم بریتییە لە سود بینین لە ئاوی لافاو و بارانەکان کە ئاراستەی لە لای ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕووباری دیجلە بۆ ناو ڕووبارەکە و ئەهوارەکان کە بەدەست کەمی ئاو و دابەزینی ئاوەوە دەناڵێنێت لە وەرزی هاویندا ،بۆیە بڕێکی باشی ئاو بۆ ئەهوارەکانی حەویزە و حمارە دەستەبەر کرا و ڕێژەی ئاو سەرکەوتن لە 30% بۆ 50 % دەگۆڕێت.