وەزیری كارەبا بە فەرمی هێلی بەستنەوەی نێوان عێراق و ئوردن كردەوە

ناوخۆ
  • 30-03-2024, 14:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازیل، هێڵی بەستنەوەی كارەبای نێوان عێراق و ئوردنی كردەوە، هاوكات وادەی كردنەوەی هێلی بەستنەوەی لەگەڵ كەنداو ئاشكرا دەكات.
    بەیاننامەیەكی وەزارەت كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە  : وەزیری كارەبا لە قەزای روتبە،دوورلە ڕۆژئاوای ئەنبارەوە، هێڵی بەستنەوەی كارەبای لەگەڵ ئوردن لە قۆناغی یەكەمی خۆیدا، بە ئامادەبوونی پارێزگاری ئەنبار محەمەد نوری و پەرلەمانتار هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمان.
    لە ربەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : بە كردنەوەی هێڵی نوێی كارەبای 132 كەی ڤی ئازارەكانی خەڵكی ڕوتبە كە ماوەی 10 ساڵە بەدەست نەبوونی كارەبای نیشتمانییەوە دەناڵێنن لە ئەنجامی تێكدانەكانی داعش بۆ ژێرخانی ناوچەكە كۆتایی پێدێت  و لەمەودوا چێژ لە كارەبای جێگیر و بەردەوام وەردەگرن.
    وەزیری كارەبا دووپاتی كردەوە كەپڕۆژەی بەستنەوەی كارەبای بە سێ قۆناغ درێژدەبێتەوە، و بڕیارە لە قۆناغی سێیەمیدا توانای بگاتە 500 مێگاوات بە ڤۆڵتیەی (400 كەی ڤی) دوای چالاككردنی بەستنەوەی سێ قۆڵی نێوان (عێراق ، ئوردن ،میسر) ، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوە مسۆگەر دەكرێت پێویستییەكانی وزە بۆ بەشە گەورەكانی پارێزگای ئەنبارە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : درێژیی هێڵەكە زیاتر لە 330 كیلۆمەتر لە چوارچێوەی خاكی عێراقدایە، هەروەها 6 كیلۆمەتر لە چوارچێوەی خاكی ئوردندایە، 281 تاوەر بەدرێژایی هێڵەكە لەلایەن خاوەن كۆمپانیاكانی كۆمپانیای هێڵەكانی گواستنەوەی وزە لە هەرێمی ناوەڕاست دروستكراون، هەروەها وێستگەی نوێ و گۆڕینی كارەبا لە چەندین شوێن دانرابوو بەدرێژایی ڕێڕەوی هێڵی كارەبا.
    وەزیری كارەبا ڕوونیشیكردەوە : ئەم دەستكەوتە ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندی حكومەتە بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی لە هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی وزە و دابینكردنی تەرخانكردنی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی سیستەمی كارەبا لە ڕێگەی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەكان، ئاشكراشیكرد كە كۆتاییەكەی ئەمساڵ 2024 شاهیدی دەستكەوتێكی دیكە دەبێت لە ئاستی بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ وڵاتانی كەنداو كردنەوەی هێڵی بەسرە-كوێتیان ڕاگەیاند كە توانای 500 مێگاوات لە قۆناغی یەكەم و 2000 مێگاوات لە قۆناغی دووەمدا.
    وتیشی: بەهەمان خێرایی لەگەڵ وەزارەتی نەوت كاردەكەین بۆ پەرەپێدانی سیستەمی كارەبای خۆمان و وەبەرهێنان لە غازی نیشتمانی لە كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا لەبری غازی هاوردە، لەڕێگەی پڕۆژەی ستراتیژییەوە كە لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا ڕۆشنایی بەخۆیەوە دەبینێت.