كەش و هەوا: پلەكانی گەرما لەم هەفتەیە بەرزدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 30-03-2024, 10:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات لەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما بەرزببنەوە.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، لە ناوچەكانی باشووریش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرماش كەمێك لە سەرووی ڕۆژی پێشوو بەرزبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵە و لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، لە ناوچەكانی باشووریش كەمێك بەرزترە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ  بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : بارودۆخی كەشوهەوا بۆ چوارشەممەی داهاتوو ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە.