ده‌ستگیریكردنی 16 تۆمەتبار کە لەسه‌ر دۆسیه‌ی جۆرا جۆر له‌زیقار

ئەمنی
  • 29-03-2024, 21:44
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی پۆلیسی زیقار دەستگیرکردنی ١٦ تۆمەتباری داواکراوی لە دۆسیەی جۆراوجۆردا ڕاگەیاند.
    فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" فەرماندەیی پۆلیسی زیقار توانی، لە ڕێگەی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس لە قەزاکانی قەڵاتی سوکەر، ئەلره‌فاعی، ئەلنەسر، ئەلدەوایا، و ئەلحەسەن ئەلموجتەبا، بە هاوکاری لەگەڵ فەوجەکانی فریاکەوتن،  16 تۆمەتبار دەستگیر بكه‌ن کە لە دۆسیەی جیاجیادا داواکراون، گرنگترینیان هەڕەشەیە وشەڕكردن بەگوێرەی مادەکانی (413.432.431.240)ی سزای عێراقییە و مادەی ٣٥ی هاتوچۆ، و مادەی ١٩٥ گومرگ.”
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکە ڕێوشوێنی یاسایی پێویستی بەرامبەریان گرتەبەر.