بهغدا-INA- نەسار الحج
ئەمڕۆ هەینی، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وهزیران، مەزهەر محمد ساڵح، میکانیزمی چونیهتی چاوخشاندنەوە بە حیسابکردنی سوودی قەرزەکان لهههموو بانكهكان ڕوونکردەوە.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارەی کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران داوه بۆ سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بە حیسابکردنی سوودی قەرزهكان، ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندیی قەرزوەرگری هاووڵاتییەدایه، بەتایبەتی لە بانکە حکومییەکان، بە دووبارە حیسابکردنەوەی سوودی ساڵانە کە بانکەکان لەسەر تەواوی بڕە پارەکە پارەیان وەرگرتووە، ئەو قەرزەی کە بە قەرزوەرگری هاوڵاتی دراوە تا رێكهوتی گەڕاندنەوەی تەواوەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد" بڕیارەکە باڵانسی قەرزە نەدراوەکان دەگرێتەوە، و ڕێنمایییەکی گرنگە کە بارگرانی سوود کەمدەکاتەوە کە بەسەر تەواوی بڕی خەرجکراو و نەدراوەکەدا سەپێنراوە تا رێكهوتی گەڕاندنەوەی کۆتایی تەواوی قەرزەکە، وەکو ئەوەی پێشتر هەبووە، ههروهها شێوازی جێگیر بۆ کۆکردنەوەی سوودی قەرز (واتە شێوازی کەڵەکەبوو) ئاڵۆزییە هەستپێنەکراوەکان لە کۆکردنەوەی هەمان ڕێژەی سووددا دەخاتە ڕوو، دووبارە و سێبارە بەهۆی شێوازی حیسابکردن کە لە ژێر پراکتیکەکانی بانکی باودا وەرگیراوە.
ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد" لە ئەمساڵەوە شێوازەکانی حیسابکردنی سوودی ساڵانەی قەرزی بانکی، بەتایبەتی ئەو قەرزە حکومییانەی کە بە هاووڵاتیان دەدرێن، گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، بەجۆرێک کە تێچووی قەرزەکە تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت کەم دەبێتەوە لەکاتی حیسابکردنی ئەو سوودەی کە ئەو خاوەن قەرزەکە گرێبەستی لەگەڵ بانکەکەدا کردووە لەکاتی پێدانی قەرزەکەدا، وجەختیشی لەوە کردەوە کەئەم بڕیارە تەواوی سیستەمی بانکی عێراق دەگرێتەوە، بەبێ جیاوازی، و هەموو ئەو قەرزانەی کە پێیان دراوە، بە قەرزی خانووبەرەشەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشتر ڕێنمایی دابوو بە چاوخشاندنەوە بە حیسابکردنی سوودی خەرجکراو لەسەر ئەو قەرزانەی کە بە هاووڵاتیان دراوە.
سهڕچاوهیهکی حکومی بهئاژانسی ههواڵی عێراقی ڕاگه یاند" سودانی ئاڕاستهی وهزارهتی دارایی و بانکی ناوهندی عێراق و بانکه حکومی و ئه هلییهکانی کردووه بۆ ئهوهی چاو لههحیسابکردنی سوودی پێدراو بخێشنرێنهوه له سهڕ ئهو قهڕزانهی کهبه هاووڵاتیان دراوه بهکارهێنانی شێوازی سادهی کهمکردنهوهی سوود لەبری شێوازی کەڵەکەبوو، کە بارگرانی لەسەر قەرزوەرگرەکە قورس دەکات.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات