بهغدا-INA
ڕۆژی هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، سەیرترین شێوازەکانی قاچاخی ماددەی هۆشبەری ئاشکرا کرد لەکاتی دەستگیرکردنی چهند کەسێك لە بەسرە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" تۆمەتباران بەشێک بوون لە تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان کە لە (11) کەس پێکهاتبوون و لە پارێزگاکانی (بەسرە، بەغدا، دیوانیە، و کوت) چالاک بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" مەفرەزەکانمان سەرەتا توانیان ئەندامێکی تۆڕەکە بە دەستی سوور بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیر بکەن، کە گواستنەوەی سەرەکییە لەنێوان پارێزگاکان، دواتر تهواوی تۆمەتبارەکانی دیكه دهستگیر بكات".
ئاماژەی بەوەشکردووە" هێزەکە بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەری بلوری دۆزیوەتەوە کە لەناو گوێزدا شاراوەن".