بهغدا-INA - حەسەن ئەلفواز
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لیوا وەلید خەلیفە ئەلتەمیمی، ئەمڕۆ هەینی، کەمبوونەوەی ڕێژەی هەڵکوتانە سەر عەشیرەتەکانی لە پایتەختی راگهیاند.
ئەلتەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی هەندێک ناوچە لە لای کەرخ و ڕوسافە کەهێرش و كێشهی عەشایەرین تێدا روویدهدهن ئەنجامدرا و چەندین بابەتی پەیوەست بەم پرسهوه تاوتوێ کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد" ڕەوتێکی گەورە لەنێو شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی عەشاییریدا هەیە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە، وتی" فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هەوڵدەدات بەغدا دووربخاتەوە لە هەڵکوتانە سەر عەشیرەتییەکان ودروستبوونی ئهم جۆره كێشانه.
ئەلتەمیمی لە درێژەی قسەکانیدا راگهیاند" بهرنامهیهك هەیە بۆ ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ چەک سنووردار بکات و چەک لە هاووڵاتیان بکڕێت، بێ گومان ئەم ڕێوشوێنانە یارمەتیدەر دەبن بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی چەک لە هێرش و ههڵكوتانی سهر عەشاییرییەکان.
جەختیشی کردەوە کە پایتەخت شایەتی ئهوهی ئهم دیاردهیه بهتهواوی تێدا نهمێنێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی بەغدا".