وه‌زاره‌تی نەوت ڕەتیدەکاتەوە بڕە پارەی زیادە لە کاتی بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکاندا ببڕێت

ناوخۆ
  • 29-03-2024, 13:49
  • +A -A

    به‌غدا-INA- نەسار ئەلحەج
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی نەوت دووپاتی کردەوە کە بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکان بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت، هاوکات ڕەتیدەکاتەوە کە بڕە پارەی زیادە لە هاووڵاتیان دەبڕدرێت.
    بەڕێوەبەری بەرهەمی نەوتی لە وەزارەتی نەوت، حسێن تالیب، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "قسەکردن سەبارەت بە دواکەوتنی کارپێکردنی ئامێری کارتی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکان نادروستە، وتی"بەکارهێنانی ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کارت لە بەنزینخانەکاندا زۆر بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت”.
    تالیب جەختی لەوەش کردەوە کە هیچ بڕە پارەیەکی زیادە لە ئەستۆی هاوڵاتیاندا نییە لەکاتی بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکاندا.
    پێشتر وەزارەتی نەوت خستنەبازاڕی پراکتیکی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکانی بەغدای ڕاگەیاند.
    وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" لە جێبەجێکردنی ئاراستەی حکومەت بەرەو پەسەندکردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی لە مامەڵە داراییەکان، هەروەها لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە ووەزیری نەوت، حه‌ییان عەبدولغەنی، ویاریدەدەری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن، خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ژمارەیەک بانزیخانه‌كانی ناوچه‌ی كه‌رخ و ره‌سافه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.