بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی رهوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو باران ببارێت و پلەکانی گەرما گۆرانكاری بهسهردا بێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستهكهدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە" کەش و هەوا بۆ سبەینێ شەممە، بەشێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک کاتیشدا هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی کەم، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ناوچەکانی باشوور، و پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست و باکوور نزیکە لە ڕۆژی پێشوو، و کەمێک کەم دەبنەوە لە ناوچەی باشوور.
ههروهها کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە بەشێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت، و لە هەندێک کاتدا لە ناوچەکانی باکور ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، بهڵام لە ناوچەکانی باشووریش کەمێک بەرز دەبێتەوە".
کەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە، بەگشتی، خۆش دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور و نیمچە هەور لە ناوچەی باکور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەی باکور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، بهڵام پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باشور کەمێک بەرزدەبنەوە.
کەشوهەوای پێشبینیکراوی وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو نیمچە هەور دەبێت و هەندێک جار هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی باران لە ناوچەی باکور لە شەودا، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.