بهغدا-INA
دوێنێ، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، پشتڕاستی کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتن لە ڕێگەی سەروەری تەواوی عێراقەوە بەدی دێت.
مەندەلاوی لە وتارێکدا کە بە بۆنەی ٤٣ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدر پێشکەشی کرد، و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرت، ڕایگەیاند" کادیرانی ڕێکخراوی بەدر قوربانییان دەدا و ئێستاش دەدەن و تێدەکۆشن لە پێناو عێراقدا، عێراقییەکان لە بەرامبەر هەوڵدانی زۆر بۆ ڕاکێشانی وڵات بۆ ناو تائیفەگەری وەستاون و وەڵامی بانگەوازە گەورەکەیان دایەوە، ئهویش فەتوای مهرجعی باڵای ئایینی بوو دژ بە تیرۆر و لە هەموو بۆنەیەکیشدا سەرکەوتن بهشی عێراقییەکان بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد" عێراق ئەمڕۆ بە چەندین تەحەدای گەورەدا تێدەپەڕێت، وهكو گەندەڵی و ماددە هۆشبەرەکان کە منداڵەکانمان وێران دەکەن، هەروەها گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری ورووبهرووبوونهوهی ئەم تەحەددایانە پێویستیان بە ڕۆحێكی جیهاد هەیە کە کۆمەڵگەی عێراقی پشتیوانی و هاوبەشی بکات.
مەندەلاوی وتی" عێراقییەکان چاویان لە سەروەرییەکی تەواوە بۆ وڵاتەکەمان، و ئەمەش بە کۆتاییهێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، و گواستنەوە بۆ پەیوەندییەکی دەرەکی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێمە بەدی دێت، ئێمە ناتوانین چێژ لە سەقامگیری، ئاسایش، یان پێشکەوتن وەربگرین بەبێ سەروەری تەواو بۆ وڵات."
ئهنجوومهنی نوێنهران دانیشتنی خۆی دواخست