عامیری: جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی سەرۆک وەزیران دەکەینەوە لە جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ی حکومەت

سیاسی
  • 29-03-2024, 13:11
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    دوێنێ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، هادی عامری، جەختی لەسه‌ر گرنگی پاڵپشتیکردنی سەرۆک وەزیران کردەوە لە جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ی حکومەت بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدان و جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکان، هاوکات پێویستی بەهێزکردن و یەکگرتوویی هێزە نیشتمانییەکان و بەردەوامیان لەسه‌ر پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت به‌گرنگی زانی.
    عامری لە وتارەکەیدا لە میانی ئاهەنگگێڕانی ڕێکخراوی بەدر بە بۆنەی چل و سێهەمین ساڵیادی دامەزراندنی، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند" فتوای شەهید محەمەد باقر ئەلسەدر سەبارەت بە پێویستی جیهاد دژ بە ڕژێمی بەعس پەیامێک بوو بۆ گەنجە په‌یاهه‌ڵگره‌كان کە دەبێت بەم ئاراستەیە هەنگاو بنێن بۆ ئەوەی عێراقییەکان لە نادادپەروەری و ستەمکاری ڕزگار بکەن، وروونیكرده‌وه‌ كه‌ عێراقییەکان دژایەتی پارتی بەعس هەزاران شەهیدیان بەخشی.
    ئاماژەی بەوەشکرد" کوڕەکانی بەدر بزووتنەوەیەکی په‌یام هه‌ڵگریان دروستکرد کە گەنجانی بە دەستێکەوە قورئانیان هەڵگرتبوو و بە دەستەکەی تریش تفەنگێک، ڕووبەڕووی بەعس بوونه‌ته‌وه‌ وپیاوانی بەدر بەشدارییان کردووە لەدروستكردنی ره‌وشێكی جیهادی لە وەڵامدانەوەی فەتوای شەهید سەدر”.
    هه‌روه‌ها وتی"ڕێکخراوی بەدر لە بەرنامە گشتگیرە نیشتمانییە جیهادی و سیاسییەکانیدا ڕوون بوو"، ئاماژەی بەوەشکرد کە تەحەدای جددی لەبەردەم بنیاتنانی دەوڵەتدایە دوای بیست ساڵ لە ئازادی لە دیکتاتۆرییەت هه‌یه‌.
    عامری جەختی لەبەهێزکردن و یەکگرتوویی هێزە نیشتیمانییەکان و درێژەدان بە پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەتێکی عەقڵانی کە توانای جێبەجێکردنی خواستەکانی گەلی عێراقی هەبێت و ژیانێکی شایستە بۆیان بەدەستبهێنێت كرده‌وه‌، ئاماژەی بەوەدا کەپشتیوانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکەین". ، کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی خەڵک دەکات، بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی دەوڵەت و ئەم بابەتە دەبێت لە پێشینەی کارەکانیدا بێت، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی پەیوەندی لەگەڵ مه‌رجعی باڵا و گوێڕایەڵی ڕۆڵی باوکایەتییەکەی ئه‌ركێكی دیكه‌ی.”
    جەختیشیکردەوە كه‌گرنگی پاڵپشتیکردنی سەرۆکی حکومەت پێویسته‌ لە جێبەجێکردنی مەنهەج و به‌رنامه‌ی حکومەت بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری بۆ هەموو پێکهاتەکانی خەڵک و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان لە ڕێگەی چالاککردنی کەرتی تایبەت و بوژاندنەوەی وەبەرهێنان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌پێویستی کاریگەری بۆ کەرتی تایبەت و پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی حکومەت دا بۆ به‌هێزكردنی سەقامگیری ئەمنی دڵنیاکەرەوەی ئێستا کە دەبێت بەردەوام بێت.