بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تەئكیدیكردەوە: حكومەتە خۆجێییەكان دەبێت هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ بەرزكردنەوەی متمانەی هاوڵاتیان، و هاوكات دەستپێكردنی دانانی خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی ڕاگەیاند.
سودانی لە وتارێكدا لە میانی دانیشتنی دووەمی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئەم كۆبوونەوەیە یەكەم كۆبوونەوەیە دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان، و وتیشی: هەڵبژاردن یەكێك بوو لەو وێستگە گرنگانەی كە نوێنەرایەتی دەستكەوتێك دەكات بۆ پرۆسەی سیاسی.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەبێت حكومەتە خۆجێییەكان وەك یەك تیم كاربكەن و هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ بەرزكردنەوەی متمانەی هاوڵاتیان، و وتیشی: حكومەتە خۆجێییەكان بەشێكی دانەبڕاون لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن.
ئاشكراشیكرد: هەڵسەنگاندنی بەرپرسان دەبێت پابەند بێت بە بەرنامەیەكی پیشەیی و زانستی.
لە كۆتاییدا جەختیكردەوە: ئامانجمان خزمەتكردنی گەلەكەمانە، و لە هەمان كاتدا ئاماژەی بە دەستپێكردنی دانانی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 كرد.
ئهنجوومهنی نوێنهران دانیشتنی خۆی دواخست