لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمان  تەئكید لە پاڵپشتی خۆی بۆ سەربەخۆیی كارەكانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و ئامادەكردنی یاساكەی بۆ دەنگدان دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 28-03-2024, 19:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، تەئكیدی لە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەربەخۆیی كارەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و ئامادەكردنی یاساكەی بۆ دەنگدان كردەوە.
    لیژنەكەدا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەندامەكانی سەردانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقییان كرد و لەگەڵ سەرۆكی تۆڕەكە كەریم حەمادی كۆبوونەوە و پشتگیری خۆیان بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی دروست بۆ كارەكانی تۆڕەكە و ڕێگەنەدان بە دەستوەردان لە كاروباری تۆڕەكەدا دووپاتكردەوە كە ببێتە سەكۆیەك بۆ هەموو عێراقییەكان.
    لیژنەكە لەگەڵ سەرۆكی تۆڕەكە گفتوگۆی لەبارەی هەمواركردنەوەی دووەمی یاسای تۆڕی راگەیاندن كرد، كە هەمواركردنەكە بۆ چارەسەركردنی بۆشاییەكان و كەمكردنەوەی دەستوەردان لە دەسەڵاتەكانی و پشتگیریكردنی سەربەخۆیی كارەكانێتی بە شێوەیەكی گونجاو، و بەگوێرەی بەیاننامەكەش، یاساكە ئامادەیە بۆ دەنگدان.
    هەروەها لیژنەكە تەئكیدیكردەوە: كە پەیوەندی بە نوسینگەی سەرۆك وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەوە كردووە بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی 608 كارمەندانی گرێبەستی تۆڕەكە، هەر بەپێی بەیاننامەكە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چەند بابەتێكی تر كرا كە كار بۆ پەرەپێدانی كار و جومگەكانی تۆڕەكە دەكەن.