بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوت جوڵەیەكی بۆ زیادكردنی توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەكانی عێراق ڕاگەیاند، و هاوكات ئاماژەی بەوەشدا: كە هەنگاوی گرنگ لە دۆسیەی وەبەرهێنانی غازدا بەدەست هاتووە.
وتەبێژی وەزارەت عاسم جیهاد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە نێو پلانەكانی وەزارەتدا كاردەكرێت بۆ زیادكردنی توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەكانی عێراق، و وتیشی: بەدواداچوونێكی ورد بۆ پاڵاوگەكان و زیادكردنی یەكە نوێیەكان هەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان و گۆڕانكاری لە وڵاتێكی هاوردەكارەوە بۆ وڵاتێكی خۆژێن و هەناردەكار، و ئەم بابەتەش وردە وردە دەچێتە پێشەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەنگاوی گرنگ لە دۆسیەی وەبەرهێنانی غازدا هاتۆتە ئاراوە، بەو پێیەی بەدواداچوونی بەردەوامی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ بەرپرسان بووەتە هۆی كەمبوونەوەی كێشەكان لەو بارەیەوە، و وتیشی: ئەم هەنگاوانە دەبنە هۆی خێراكردنی دەستكەوت لە دۆسیەی نەوتدا.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات