سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی دانیشتنی دووەمی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان دەکات

سیاسی
  • 28-03-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی دانیشتنی دووەمی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكانی كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی دانیشتنی دووەمی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان ئەو پارێزگایانەی كرد كە لە هەرێمێكدا ڕێكنەخراون، بە ئامادەبوونی پارێزگارەكان و سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاكان.