بەغداد - INA - وەسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی وادەی دەستپێكردنەوەی كارەكانی پڕۆژەی كارتی ئەلیكترۆنی كۆبوونی خۆراكی دیاریكرد، و ئاماژەی بە نیازی گرێبەستكردن لەگەڵ كەرتی تایبەت سەبارەت بە پڕۆژەكە دا.
بریكاری وەزارەتی بازرگانی ستار جابری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەت ڕێككەوتنێكی هاوكاری لەگەڵ بەرنامەی خۆراكی جیهانی ئەنجامدا، كە تێیدا تێبینی تەكنیكی هەبوو جگە لە تێبینییەكانی لیژنەی ئاسایشی ئەلیكترۆنی سەبارەت بە كارتی ئەلیكترۆنی كۆبوونی خۆراك، و وتیشی: كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك ڕاگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت بەرەو گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت دەڕوات، دوای ئەوەی ئەمەی دووەمیان توێژینەوە تەكنیكی و ئابوریی پێشكەشكرد، ئێستاش لە فەرمانگەیەكی ڕاوێژكاری حكومییە بۆ ئەوەی بە وردی پێداچوونەوەی پێدا بكات.
ئاشكراشیكرد: پڕۆژەی كارتی ئەلیكترۆنی كۆبوونی خۆراك لە سەرتاسەری عێراق لە ماوەی دوو بۆ سێ مانگی داهاتوودا دەست پێدەكات، جەختیشیكردەوە: كارتی یەكخراو هەمان كارتی كۆبوونی خۆراك دەبێت.