بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار داوای كرد كە خێرا خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینكراوانی هەرێم بكرێت، هاوكات جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی ئاستی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان كردەوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە: "سەرۆكی كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە تایف سامی وەزیری دارایی كرد ، ئاماژە بەوە دەكات كە "لە میانی كۆبوونەوەكەدا، كۆمەڵێك دۆسێی ئابووری دارایی تاوتوێ كران".
بەپێی راگەیندراوەكە سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە "گرنگی گرتنەبەری پلانی ستراتیژیی هاوچەرخ كە ئاستی ئابووری عێراق بەرز دەكاتەوە و كاركردن بۆ دەستەبەركردنی لایەنی دارایی حكومەت و هاووڵاتیان دا"، جەختیكردەوە "پێویستی خێراتركردنی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و مەدەنی خانەنشینانی سەربازی، شەهیدان، ئەنفال، گرێبەستەكان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی، بەتایبەتی دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی”.
لە راگەیندراوكەدا ئەوەیش هاتووە كە سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند كە "دواكەوتنی خەرجكردنی موچە بۆ ئەم توێژانە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر بارودۆخی ژیان و ئابووری و كۆمەڵایەتی هەرێم هەبووە"، ئاماژەی بەوەشكرد "گرنگی بەهێزكردنی ئاستی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان بۆ پەسەندكردنی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024، پاڵپشتی بەرنامەی خزمەتگوزاری حكومەت، ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی وەبەرهێنان، و هەوڵدان لە بە مەبەستی پێگەیشتن و دەركردنی یاسایەك كە لە بەرژەوەندی باشتركردنی ژیانی عێراقییەكان بێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.
هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە تەیف سامی دووپایتكردەوە كە "پەرۆشی وەزارەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزاری بۆ پەرەپێدانی لایەنی ئابووری بە شێوەیەك كە دەرفەت بۆ گەشەپێدانی هەمەلایەنە ڕەخسێنێت كە لە بەرژەوەندی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان ڕەنگدانەوەی هەبێت".
ئهنجوومهنی نوێنهران دانیشتنی خۆی دواخست