بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، جەخت لەسەر کۆتاییهێنان بە کێشەی قوتابخانە سێ دەوامییەکان دەکاتەوە ، هاوکات ڕێنماییشی کرد کە مانگانە هەڵسەنگاندنێک لە لایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئەنجام بدرێت بۆ ئاماژەدان بە پێشکەوتنی تەواوکردنی کارەکان لە باڵەخانەکانی قوتابخانەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی پڕۆژەی وەزارەتی پەروەردەی كرد بۆ بینای قوتابخانەكانی ژمارە (1) كە پێكدێت لە دروستكردنی 1751 قوتابخانە لە سەرانسەری عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان و دارایی و پەروەردە و پیشەسازی و كانزاكان لەگەڵ بەرپرسانی ژمارەیەك لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ،"،ئاماژەی بەوەیشكرد كە " بەڕێوەچوونی كار لە پڕۆژەكە لەگەڵ وردەكاری و ئەو بەربەست و ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی تەواوبوونی پڕۆژەكە دەبنەوو لەلایەن نوێنەرانی دەزگا حكومییەكان و نوێنەرانی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتەوە خرانەڕوو، كە لەسەردەمی ئەوان پڕۆژەكانی دروستكردنی قوتابخانەكانیان پێ سپێردراوە و تا ئێستاش لە قۆناغی تەواوبووندان".
بەپێی راگەیندراوەكە سودانی "لەبارەی ڕێژەی تەواوكردنی پڕۆژەكە ئاگەداركرایەوە لەگەڵ گرنگترین ئەو بەربەستانەی كە بوونە هۆی دواخستنی پڕۆژەكە بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ، ئەم دواخستنەی بە لەدەستدان بە پێوەری جۆراوجۆر وەسف كرد، بۆیە پێویستە بڕیار و ویستی پێویست بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆسیەیە تێپەڕبكرێت و كۆتایی بە كێشەی ئەو قوتابخانانە بهێنرێت كە سێ دەوامیان تێدا دەكرێت و بە ئەولەویەتی دۆسیەكانی خزمەتگوزاری هەژمار بكرێت كە كاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە".
هەروەها سەرۆك وەزیران گوێی لە پێشكەشكردنی گرنگترین دۆسیەكانی پڕۆژەكە گرت كە لەلایەن وەزیرانی ئامادەبووی كۆبوونەوەكەوە پێشكەش كران و فەرمانی كرد هەموو ڕێكار و هەنگاوە گونجاوەكان بگرنە بەر بۆ چارەسەركردنی بەربەستەكان و تەواوكردنی پڕۆژەكە، بەپێی خشتەیەكی كاتی دیاریكراو".
لە كۆتایی راگەیندراوەكەدا ئەوەیش هاتووە كە سودانی فەرمانی كرد بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێكی مانگانە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە بۆ نیشاندانی بەڕێوەچونی كارەكان و ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی دیكە لەگەڵ كۆمپانیا دواكەوتووەكان دوای هەڵسەنگاندن و جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكان، كۆبوونەوەكە لە ماوەی دوو مانگدا دووبارە بكرێتەوە بە ئامادەبوونی سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی ئاگەدار بكرێنەوە لە ئەوەی كە جێبەجێكراوە".
ئهنجوومهنی نوێنهران دانیشتنی خۆی دواخست