بەغدا - INA – ویسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناسر ئەسەدی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری گواستنەوە، تەواوبوونی دیزاینەكانی ڕێڕەوی میترۆی بەغدای ڕاگەیاند، هاوكات دووپاتی كردەوە كە پڕۆژەكە سەرجەم شوێنە پیرۆزەكان و نەخۆشخانەكان و زانكۆكان دەگرێتەوە.
ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پرۆژەی میترۆی بەغدا زۆر گەورە و فراوانە بە دووری 148 كیلۆمەتر و 85%ی شاری بەغدا دەگرێتەوە، كە بەسەر 64 وێستگەدا دابەشكراوە، لەوێ ڕووماڵی هەموویان دەبێت شوێنە پیرۆزەكان و نەخۆشخانەكان و زانكۆكان و شوێنە گەشتیاری و كارگێڕییەكان”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "دیزاینی ڕێگاكان داڕێژراوە"، ئاماژەی بەوەشكرد "پڕۆژەكە پێشكەشكراوە بۆ وەبەرهێنان، ئێستا وەبەرهێنەر تیمی تەكنیكی خۆی دەخاتە ناو كاری دیزاین و جێبەجێكردن و بەڕێوەبردن".