بەغدا - INA
سەرۆك كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لە گرنگی كۆكردنەوەی جدی ئەمنی و هەواڵگریی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی تاوانی ڕێكخراو و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمارەوە، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ) نێردراوە، تێیدا هاتووە “سەرۆكی كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژكار ئاسایشی نیشتمانی كرد ، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەبو عەلی بەسری، و وەقاس حەدیسی جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری .
لە راگەیندراوكە ئاماژە بۆ ئەوەشكرا، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكە كرا، جگە لە تاوتوێكردنی دیاردەی تاوانی ڕێكخراو و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان بە گشتی و كاریگەرییە نەرێنییەكانیان لەسەر كۆمەڵگاكان".
بەپێ راگەیندراوەكە سەرۆكی كۆمار جەختی لە "پێویستی هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەكان و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوانیاندا و كاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی كە لە گۆڕەپانی ناوخۆدا بەدەست هاتوون، جگە لە كۆنترۆڵكردنی ئاسایشی سنوورەكان بە هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەنجامدانی ڕێككەوتنی ئەمنی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە”.
هەر بە بەپێ راگجەیندراوە بەرپرسانی ئەمنی "ڕوونكردنەوەیەكیان سەبارەت بە چالاكییەكانی دەزگا ئەمنییەكان و پلانەكانیان سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێكخراوەكان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەكی پێشكەش كرد، ستایشی،ڕێنماییە بەنرخەكانی سەرۆكی كۆماریان كرد كە بەشداری دەبن لەپەرەپێدانی ئەدای ئەمنی و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان”.
ئهنجوومهنی نوێنهران دانیشتنی خۆی دواخست