بەغدا –INA
فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مەحەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی دەكات ، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پێشنیازی نوێكردنەوەی هاوپێچێكی ئەمنی لە باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەكانی عێراقیان كرد.
لیوای هێزە تایبەتەكان و وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵا لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مەحەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی چوارشەممە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاسایشی نیشتمانی كرد كە تیایدا گفتوگۆیان كرد لەسەر دوایین پێشهاتەكانی بارودۆخی ئاسایشی عێراق، هەروەها تاوتوێی ئەو بابەتانەیان كرد كە لە سەر خشتەی كاردایە و ڕاسپاردەیان لەسەر درا".
لە راگەیندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە "ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە گفتوگۆیان كرد لەسەر كاركردن بۆ پتەوكردنی سنوورەكانی عێراق و دڵنیابوون لە بەهێزكردنی سنوورەكان بە ئاستێكی بەرز".
بەپێی راگەیندراوەكە" گفتوگۆ لەسەر پێشنیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ كرا سەبارەت بە نوێكردنەوەی هاوپێچێكی ئەمنی لە باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەكانی عێراق، لەسەر ئاستی بەشێك كە پەیوەست بێت بە بەڕێوەبەرایەتی هاریكاری نێودەوڵەتییەوە".
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە كرا كە لە سەر خشتەی كاردایە و دەبێتە هۆی پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری و دەستنیشانكردنی گرنگترین پێداویستییەكان بۆ سەرخستنی كاری ئەمنی و هەواڵگریی بۆ كەرتە ئەمنییە جیاوازەكانمان.