مەندەلاوی: عێراق شایەتی كێبڕكێی نێوان كۆمپانیا گەورەكانی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتییە

سیاسی
  • 27-03-2024, 19:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی تەئكیدیكردەوە: كە عێراق شایەتی كێبڕكێی نێوان كۆمپانیا گەورەكانە.
    نوسینگەی راگەیاندنی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەكالەت، لە نوسینگەی خۆی پێشوازیی لە ژمارەیەك سەرۆكی كۆمپانیاكانی چین كرد كە لە عێراق كاردەكەن، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەی وەبەرهێنان حەسەنەین خەفاجی و جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و گاز عەلی مەشكور،و  لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی ئەو پڕۆژانە كرا كە كۆمپانیا چینییەكان كار لەسەر جێبەجێكردنیان دەكەن لە بوارەكانی وزە، ژێرخانی ئابووری، ڕێگاوبان، پرد و هتد، هەروەها ڕێژەی دەستكەوتی بەدەست هاتووی تیایدا، هەروەك ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لە بەرامبەردا مەندەلاوی بەڵێنی دا بەربەستەكان تێپەڕێنێت و  لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان چارەسەریان بكات.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە مەندەلاوی، ڕایگەیاند: عێراق شاهیدی كێبڕكێی نێوان كۆمپانیا گەورە و بەناوبانگە نێودەوڵەتییەكانی وەبەرهێنانە لە بوار و كەرتە جیاوازەكاندا، و هاوكات داوای لە كۆمپانیا چینییەكان كرد دەرفەتی وەبەرهێنانی درێژخایەن و هاوكاری هاوبەش و بەردەوام بڕەخسێنن.