بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە سنوری پارێزگای دهۆك رایانگەیاند: بە هۆی ئەو لافاوی پارێزگاكەی گرتەوە 4 كەس گیانیان لە دەستداوەو 1700 ماڵ و و 248 ئۆتۆمبێل و 25 پڕۆژەی حكومی زیانیان بەركەوتووە.
پەرلەمانتارانی سنوری پارێزگاكە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە (پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو) راپۆرتی كۆتایی زیانەكانی ئەو لافاوەی دهۆكی گرتەوە خستەڕوو، و رایانگەیاند: چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون و هەزار و 600 كەسیش گواستراونەتەوە بۆ هۆتێلەكان.
ئاشكراشیانكرد: هەزار و 700 ماڵ و 248 ئۆتۆمبێل و 25 پڕۆژەی حكومی و ژمارەیەك دوكان و شوێنی ئاژەڵداری زیانیان بەركەوتووە.