فەیاز و باڵیۆزی ئێران تەئكید لە گرنگی پتەوكردنی هاوكارییە ئەمنییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكەنەوە

سیاسی
  • 27-03-2024, 17:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح  فەیاز و باڵیۆزی ئێران لە عێراق محەمەد كازم ئال سادق، جەختیان لە گرنگی بەهێزكردنی هاوكارییە ئەمنییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.
    حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح  فەیاز پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە و گرنگی هەماهەنگی هەوڵە هاوبەشەكان لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەكان كرد. هەروەها هەردوولا پرسی بەهێزكردنی هاوكارییەكان بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیری تاوتوێكرد.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە باڵوێزی ئێران ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەكان بەرز نرخاند و جەختی لە پەرۆشی وڵاتەكەی كرد بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكاندا.