بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە هەڵگرتنی دانیشتنەكەی بۆ كاتێكی نادیار.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر ڕاسپاردەكانی لیژنەی لێپرسراو سەبارەت بە لافاوەكەی پارێزگای دهۆك كۆتایی پێهێنا و هاوكات كۆتایی هێنا بە ڕاپۆرت و تاوتوێكردنی ڕەشنوسی یاسای خوێندنی زانكۆی حكومی تایبەت، ئەوە جگە لە ڕاپۆرت و گفتوگۆی خوێندنەوەی دووەمی ڕەشنوسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی خزمەتگوزارییەكانی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی روسیادا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی دا بە زیادكردنی بڕگەیەك بۆ كارنامەكەی (دەنگدان لەسەر یاسای هەمواركردنەوەی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969)، هەروەها خوێندنەوەی یەكەمی یاسای پێشنیاركراوی هەمواری چوارەمی یاسای ڕاهێنانی پیشەی پزیشكی و تەندروستی ژمارە (6)ی ساڵی 2000ی تەواو كرد، پاشان بڕیاریدا بە هەڵگرتنی دانیشتنەكە.
ئهنجوومهنی نوێنهران دانیشتنی خۆی دواخست