بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەنجامدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ) نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، “موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، كارەكانی دانیشتنی ژمارە (١٧)ی ، لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەم، ساڵی سێیەمی یاسادانان، خولی یەكەمی یاسادانان كردەوە”.
بەپێی راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەشكراوە، "دانیشتنەكە بە ئامادەبوونی ١٧٤ پەرلەمانتار بەڕێوەچوو".