لیژنەی دارایی پەرلەمان: ئامانج لە پەسەندكردنی بودجەی سێ ساڵی ئەوەیە كە بوار بدرێت بە حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی

ناوخۆ
  • 27-03-2024, 14:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان پشتڕاستی كردەوە كە ئامانج لە پەسەندكردنی بودجەی سێ ساڵی، پێدانی فەزایە بە حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی.
    عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) )ی ڕاگەیاند: "لیژنەی دارایی ئەمڕۆ میوانداری محەمەد تەمیم جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری پلاندانان كرد"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ وەك درێژەپێدەری میوانداریكردن پارێزگارەكان بە ئامانجی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی دواكەوتنی لیستكردنی پڕۆژەكان”.
    عەتوانی وتیشی: ئامانج لە پەسەندكردنی بودجەی سێ قۆڵی ئەوەیە كە بوار بدرێت بە حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی.