هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقی كۆتایی بە كەمپی بەسرە دەهێنێت

وەرزش
  • 27-03-2024, 13:32
  • +A -A

    بەغدا - INA- حسێن عەممار
    هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقی كۆتایی بە كەمپی مەشقی ناوخۆیی خۆی هێنا، كە لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەچوو، وەك ئامادەكارییەك بۆ قۆناغی كۆتایی ئاسیا بۆ پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس.
    جەبار هاشم، بەڕێوەبەری كارگێڕی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA))ی ڕاگەیاند: “كەمپەكە لە شانزەی ئەم مانگەوە دەستیپێكردووە و تا بیست و حەوتی مانگ بەردەوام بووە”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئامانجی ئەم كەمپە خۆئامادەكردنی كۆتاییە پێش چوونە ناو یاری كۆتایی كیشوەری” كە لە 15ی نیسان لە دۆحەی پایتەختی قەتەر دەستپێدەكات و تا سێیەمی مانگی ئایار بەردەوام دەبێت.
    جەبار هاشم وتیشی : كەمپەكە هێنانی كۆمەڵێك یاریزانی نوێ بەخەوێەوەبینی هەروەها ئەوانەی پێشتر نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانیان دەكرد.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ڕاهێنەری رازی شنێشل زیاتر جەختی لەسەر چڕكردنەوەی ڕاهێنانەكان كردەوە نەك ئەنجامدانی یارییە دۆستانەكان، كە سنوورداركردنی بۆ یانەكانی خولە ناوخۆییەكان، بەو پێیەی دوو یاری بەرامبەر یانەی شۆرتە و نەفت بەسرە ئەنجامدا، دوای گەڕانەوەی بۆ بەغدا ئامادەكاری كۆتایی بۆ چوونە ناوەوە كەشوهەوای پاڵەوانێتییەكە دەكرێت".