بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار ، عەبدولباقی عومەری، هاوكاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و ئەنجوومەنی پارێزگاكەیان تاوتوێ كرد.
ئەنجوومەنی دادوەری لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیINA) ) نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندووە، “سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار ، عەبدولباقی عومەری كرد و لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، دادوەر زەیدان بە بۆنەی دەستبەكاربوونی عومەری لەو پۆستە پیرۆزبایی پێشكەش كرد”.
ئاماژەی بەوەشكرد، " دادوەری فایق زیدان و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار گفتوگۆی لەبارەی هاوكارییەكانی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و ئەنجوومەنی پارێزگا كردووە".