بهغدا-INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، سهید عەمار حەکیم، ئەمڕۆ سێشەممە، دووپاتیکردەوە کە هەوڵی خزمەتکردنی حکومەتی سەرۆک وەزیرانی محەمەد شیاع سودانی، ڕەزامەندی جەماوەری بێ وێنەی بەدهست هێناوه، هاوکات ستایشی ڕۆڵی ئوردنی کرد لە گەیاندنی هاوکاری بە گەلی فەلەستین.
سهید عەمار حەکیم لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاند: لەچوارچێوەی گەشتە ناوچهییەکەماندا لەگەڵ شای شانشینی هاشمیی ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم کۆبووینەوە و بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییمان ئاڵوگۆڕ کرد پێشهاتەکانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و عەممان و قەیرانەکانی غەززە زاڵ بوون بەسەر تەواوی گفتوگۆکەدا.
ههروهها وتی" ئێمە ستایشی ئەو ڕۆڵەمان کرد کە ئوردنی دهگێریت لە گەیاندنی یارمەتی بە گەلی فەلەستین سەرەڕای ئەو گەمارۆیە بەردەوامەی کە داگیرکەری زایۆنیستی بەسەر کەرتی غەززەدا سەپاندووە و خوازیاری جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش بوون بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە. ههروهها جەختمان لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە شەرعیەتی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی کردەوە، و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان بەرپرسیار زانی لە فشاركردن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
هەروەها باسمان لە پەیوەندییە نێوخۆییەکانی نێوان عێراق و ئوردن کرد، هەروەها جەختمان لە گرنگی پەرەپێدانیان کرد لە هەموو ئاستەکاندا، وئاماژەمان بەوەدا کە ئەو سەقامگیرییەی عێراق بهخۆیهوه دهبێنێت، ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە ههیه، لەکاتێکدا ناوچهكهبهگشتی زیان بهخش دهبێت بهههر تێكچوونێك لهرهوشی عێراق لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها چۆنیەتی ئەو هەوڵە خزمەتگوزارییەشمان ڕوونکردەوە کە حکومەتی عێراق بە سەرکردایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران پێشکەشی دەکات، هەروەها ئاماژەمان بەوەدا کەئێستا ڕەزامەندی جەماوەری بهرچاو بهدی دهكرێت کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا بێ وێنەیە، وخەڵک هەست بە کاریگەری پڕۆژەکان و سەقامگیری دهكهن كهكاریگهرلەسەر ژیانی ڕۆژانەیان ههیه.
حەکیم وتی" ئێمە جەختمان لە گرنگی کۆتایی هێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەنگاونان بۆ پەیوەندییە نێوخۆییەکان لەگەڵ بەشێک لە وڵاتەکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتن لە سەروەری وڵات کرد، ئاماژەی بەوەشکرد کە باسمان لە کەشوهەوا کرد پرسەکان و تەحەددیاتەکانی، و ئێمە داوای سیستەمێکی ناوچەییمان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەدایە، کە ئەرکی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و ڕاوێژکاری و پەرەپێدانی چارەسەر و چارەسەرە.”
ئهنجوومهنی نوێنهران دانیشتنی خۆی دواخست