بەغداد-INA
ئەمرۆ سێشەممە"عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی، لە ئۆفیسەکەی لە باڵاخانەی وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە وەفدێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) بە سەرۆکایەتی "ئیرینا ڤویاشکۆڤا " جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەکە بۆ کارووباری کارگێڕی و هەڵسەنگاندن، و وەفدی یاوەری کرد.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە:- لە میانی دیدارێکدا باس لە پرسگەلێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا، "ئیرینا ڤویاشکۆڤا " جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەکە بۆ کارووباری کارگێڕی و هەڵسەنگاندن، دەستی خستە سەر گرنگی پەیوەستبوونی عێراق بە ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی،کە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتییە و 175 وڵاتی ئەندام لەخۆدەگرێت، ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی 2003ەوە دەستی بە کارەکانی لە عێراق کردووە، و ئێستا خاوەنی 1500 کارمەند و ئۆفیسی سەرەکییە لە بەغدا و هەولێر و بەسرە و موسڵ.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: "بەرزنجی" بریکاری وەزیری دەرەوە جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کردەوە، تەئکیدیشی لەوە کردەوە کە عێراق گرنگییەکی زۆر بەم ڕێکخراوە دەدات و حکومەتی عێراق دەخوازێت ڕێکارەکانی پەیوەستبوون بەم ڕێکخراوە تەواو بکات.