بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پیرۆزبایی لە شێرەکانی ههڵبژاردهی عێراق کرد بۆ سەرکەوتنە گەورەکەیان بەسەر هەڵبژاردەی فلیپین.
سەرۆک وەزیران لە پۆستێک لەسەر پلاتفۆرمی “X”، كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، ڕایگەیاند: دەستخۆشی لە شێرەکانی ههڵبژاردهی عێراق دەکەین بۆ سەرکەوتنە گەورەکەیان لەم یارییە گرنگەدا لەناو پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا.
ئاماژەی بەوەشکرد" پاڵپشتی تەواومان بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانیمان نوێ دەکەینەوە، هەروەها سڵاو لە هاندەرەکانمان دەکەین کە بە ڕۆحێکی پاکی نیشتمانی عێراق پشتگیری و هاندەرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵبژاردەی نیشتیمانیمان توانی بە پێنج گۆڵ بێ بهرامبهر لە هاوتا فلیپینەکەی بباتەوە.