کەشناسی عێڕاق .... کەشوهەوا جێگیردەبێت وپلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 26-03-2024, 11:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی دەستەکە کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەدا کە سبەی چوارشەممە لەسەرانسەری وڵاتدا
    ساف وپەڵەهەوردەبێت، لەناوەڕاستیشدا پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، بەڵام لەباکوور وباشوور هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ژڕۆژی پێنجشەممەش لەسەرانسەری وڵات پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست هەندێک بەرزدەبنەوە ،لەباشووروباکووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی هەینیش لەسەرانسەری وڵات ساف و پەڵەهەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتربەرزتردەبنەوە.
    ڕۆژی شەممەش بەگشتی لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور پەڵەهەوردەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن و لەبەشی باکووریش هەندێک بەرزتردەبنەوە.