سەرۆک کۆمار: عێڕاق ژینگەیەکی گرنگە بۆ وەبەرهێنان

سیاسی
  • 26-03-2024, 11:06
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆک کومار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەرئەوەی کە عێڕاق ژینگەیەکی گرنگی وەبەرهێنانە و هەنگاوەکانی حکومەتیش پشتیوانی لە کەرتی تایبەتی وەبەرهێنان دەکەن.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لەکۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە سەرۆک و نوێنەرانی نێردە دیبلۆماسی وعەرەبی وئیسلامیەکان لەلای عێڕاق.
    لەبەرایی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لێکردن.
    هەروەها سەرۆک کۆمار کۆششی سەرجەم نێردە دیبلۆماسیەکانی بەرزنرخاند بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ عێڕاقدا لەپێناو دابینکردنی بەرژەوەندیەکانی هەردوولا و هەماهەنگی لەپێناو بەدیهێنانی خواست وهیواکان، جەختیشی کردەوەلەوەی کە عێڕاق ئێستا ڕۆڵی تەوەرئامێزی خۆی لەناوچەکەدا گێڕاوەتەوە و ئەویش بەهۆکاری نزیککردنەوەی بۆچوونەکانی لەنێوان وڵاتانی دۆست ، جگەلەوکۆششانەش کەعێڕاق خستویەتیە گەڕ بۆپتەوکردنی باری سەقامگیری و پشتیوانیکردنی پڕۆژەی ئابووری وبازرگانی بۆ بەرژەوەندی هاوبەش.
    هەروەها سەرۆک کۆمار پێداگریکرد لە ڕاگرتنی شەڕی غەززە وڕزگارکردنی گەلی فەلەستینی، چونکە گەر گەلی فەلەستین مافەکانی خۆی بەدەستنەهێنێت ئەوا ناوچەکە ئارامی بەخۆوە نابینێت.
    لەلایەن خۆشیانەوە باڵیۆزو نێردە دیبلۆماسیەکان پشتیوانی خۆیان بۆ کۆششەکانی عێڕاق دووپاتکردەوە لەبواری سەقامگیری وئاسایشی نێوخۆیی و جەختیشیان کردەوەسەر ئەوەی کە وڵاتەکانیان هیواخوازن  پەیوەندیەکانیان لەگەڵ عێڕاق پتەوتربکەن لەسەرجەم بوارەکاندا.