بەغداد/ INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێشوازیکرد لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە لەمانگی ڕەمەزاندا.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە پێشوازی لە بڕیاری ڕاگرتنی شەڕی غەززەدەکەین.
بەیاننامەکە جەختیشی لەوەکردەوەکە پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بەم بڕیارەوە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی و فراوانکردنی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ مەدەنیەکان و پاراستنی ژیانیان، هەروەها بەیاننامەکە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتی خۆی لەئەستۆبگرێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر مەدەنیەکان و خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە.
ئەمەو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاریدابەڕاگرتنی شەڕلە غەززە.
چەند دەوڵەتێکیش کاریان دەکرد لەسەربڕیارێک کە قەول بوو ڕۆژی شەممە یەکلابکرێتەوە بەڵام بۆ ڕۆژی دووشەممە دواخرا، بەپێی ئەم بڕیارە شەڕلەمانگی ڕەمەزاندا لەبەرهۆکاری مرۆیی ڕادەگیرێت، بەهیوای ئاگربەسێکی هەمیشەیی و گشتگیرلەداهاتوودا.