سەید حەکیم داوادەکات کە سعودیە ڕۆڵی لە ئاوەدانکردنەوەی عێڕاقدا هەبێت

سیاسی
  • 26-03-2024, 10:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەیدعەماڕحەکیم جەختی کردەوەسەرگرنگی کرانەوەی سیاسی وئابووری عێڕاق بەرامبەربە وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی و داواشی کرد کە سعودیە ڕۆڵی هەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی عێڕاق.
    سیدحکیم لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردویەتی راگه‌یاندووه‌" لەمیانەی سەردانیکردنماندا بۆ سعودیە چاومان کەوت بە وەلی عەهدی شانشینی سعودیە ئەمیر محمد کوڕی سەلمان ، لەدیدارەکەدا باسمان لە پێشهاتەسیاسیەکانی عێڕاق وناوچەکە وپەیوەندیە دووقۆڵیەکانمان کرد ، جەختیشمان کردەوەسەر گرنگی کرانەوەی سیاسی وئابووری عێڕاق بەسەر وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەکان .
    وتیشی لەدیدارەکەدا جەختمان کردەوەسەر پتەوکردنی خاڵەهاوبەشەکان و ڕوونیشی کردەوەکە سەقامگیری عێڕاق ڕەنگدانەوەیەکی ئەرێنی بەسەر ئاشتی تێکڕای ناوچەکەهەیە، داواشمان کرد کە دەرفەتەکان بقۆزرێنەوە کە عێڕاق پێشکەشیان دەکات لەبوارەکانیئاوەدانکردنەوەوگهشەپێدان.
    هەروەها سیدحکیم داوای کرد کە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بقۆزرێتەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززەو گەیاندنی  کۆمەکی مرۆیی .
    لەهەمانکاتیشدا سەید حەکیم داوای کرد کە شارەزایی و ئەزموون ئاڵوگۆڕبکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم ئاڵنگاریەکان وەکو کێشەکانی کەشوهەواو ئەو بیرۆکە نامۆیانەی دزەدەکەنە ناو کۆمەڵگا عەرەبیەکان.