به‌غدا-INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، داوای له‌بانكه حكومییه‌كانی كرد پشت به‌سوودی كه‌م وسووك له‌پرسی قه‌رو پێشینه‌كان ببه‌ستن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" به‌پشت به‌ستن به‌رێنمایه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌موو بانكه حكومییه‌كان پشت به‌سوودی كه‌می بانكی له‌پێدان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌ر و پێشینه‌كان ده‌به‌ستن بۆ هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا، له‌وانه‌ش ئه‌و چینانه‌ی خاوه‌ن داهاتێكی كه‌م ودیارن ئه‌ویش به‌رێگای پلان و دیدگایه‌كی دیار كه‌باری هاوڵاتیان سووك ده‌كات و پێدانی دارایی‌ش بۆیان به‌هێزتر ده‌كات، بۆیه شێوازی سوودی كه‌م وساده له‌جیاتی سوودی جێگیر په‌یره‌و ده‌كرێت كه‌پێشتر له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه په‌یره‌و ده‌كرا.
بۆیه هه‌موو بانكه حكومییه‌كان ئه‌م شێوازه‌ی نوێ په‌یره‌و ده‌كه‌ن له‌پرۆسه‌ی پێدانی قه‌ر وپێشینه له‌پێناو پاراستنی شێوازی ئه‌رێنی له‌ئه‌دای بانكه‌كاندا.